پرۆژەکان

گردی چوار چرای نوێ

گردەکە لە نێو دڵی پڕۆژەی چوارچرای نوێدا هەڵکەوتووە، وەک هێمایەکی ناوازە و شکۆمەند وەستاوە، ئەزموونێکی ژیانی خۆشگوزەرانی و بێهاوتا پێشکەش بە دانیشتووانەکەی دەکات. ئەم پڕۆەژەی نیشتەجێبوونە بەشێکۆمەندییەوە بە لە سەرووی دیمەنی شارەوە هەڵکەوتووە و دیمەنە دڵڕفێنەکانی شار و سەوزاییە گەشاوەی دەوروبەری سەرسامتان دەکات.

باڵەخانەی E1 و E2

لە چوارچرای نوێ، ئەو پڕۆژەیەی بە متمانە و کوالێتی بەرز ناسراوە، باڵەخانەی E وەک سیمبولێکی تەلارسازیی مۆدێرن و ژیانێکی ئاسوودە سەر هەڵدەدات. ئەم باڵەخانە نوێیانە، بە دیزاینی هاوچەرخ و پێکهاتەیەکی بەهێز، سەرجەم پێداویستییەکانی ژیانێکی مۆدێرن بۆ تۆ و خێزانەکەت دابین دەکەن.

شوقەکانی چوار چرای نوێ

کۆمپانیای خانوسازیی نیشتەجێبونی (چوار چرای نوێ) ، شانازییەکی زۆر دەکات بە پەردەلادان لەسەر نوێترین پڕۆژەی خۆی: تەلاری C و D ی شوقەکان. ئەم پرۆژە ناوازەیە دەرئەنجامی پرۆسەیەکی وردی هاوکاری و پێکەوەیی نزیکی نێوان تەلارساز و ئەندازیار و پرۆژەسازانی لەخۆگرتبو.

شاری شاد

ڕێگەمان بدەن پڕۆژە سەرنجڕاکێشەکەی داهاتوومان بناسێنین: شاری شاد، لەلایەن کۆمپانیای ستارت نێتەوە جێبەجێ دەکرێت. شاری شاد کە ڕووبەرێکی سەرنجڕاکێشی هەیە و٣٩٤،٩٢٤ مەتر چوارگۆشەیە و بڕیارە ببێتە کۆمەڵگەیەکی گەشەسەندوو کە وەک هیچ کۆمەڵگەیەکی دیکە نییە.