چوارچرای نوێ

پڕۆژەی چوارچرای نوێ بۆ دابینکردنی پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی نیشتەجێبوونی خێزانی سەردەمیی دیزاین کراوە. بە وەرگرتنی بیرۆکە لەسەر شێوازی ژیانی ئەوروپی، چوارچرای نوێ تێکەڵەیەک لە شوقە و خانوو و ڤێلا لەخۆدەگرێت، هەریەکەشیان بە دیزاینێکی تەلارسازی جیاواز و بێهاوتا بونیادنراون.

پڕۆژەکە کە لەلایەن کۆمپانیای (RT-constructions) پەرەی پێدراوە و خاوەندارێتی دەکرێت، وەک بەڵگەیەکە کە شانازی پێوەدەکەین چونکە هەوڵە بێوچانەکانمان بۆ داڕشتنی ژیانێکی ستاندارد کە هەموو چاوەڕوانییەکان تێبپەڕێتسەرکەوتوو بووە. ئێمە شانازی دەکەین کە تەواو گرینگی دەدەین بە هەموو وردەکارییەکان و دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە هەموو لایەنەکانی پڕۆژەکە بە بیرکردنەوەی قوڵ دیزاین کراوە و جێبەجێ کراوە بۆ ئەوەی پڕۆژەکەمان ئەزموونێکی زیندوو دروست بکات کە جیاوازبێت لە هەموو پڕۆژەیەکی تر.

یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم کۆمەڵگە نیشتەجێبوونە بریتییە لەوەی کە لە ناوچەیەکی ئارامە و بە دیمەنی سروشتی گەشاوە دەورە دراوە و دەکاتە 29%ی کۆی ڕووبەری پڕۆژەکە. کۆمەڵگاکە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی پێشکەش دەکات، بۆ نمونە شوێنی کات بەسەربردن، گۆڕەپانی یاریکردن، و ڕێڕەوی ڕۆیشتن کە بۆ پێشخستنی شێوازێکی ژیانی چالاک و دینامیکی درووستکراون. چوارچرای نوێ کە دوور لە قەرەباڵغی شار هەڵکەوتووە، ژینگەیەکی ئارام بۆ دانیشتووانەکەی دابین دەکات، لە هەمان کاتدا گەیشتن بە زۆرێک لە ناوچەکانی ناو شاریش ئاسان دەکات.

چوار چرای نوێ کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێ بوونە کە لەناو یەکدایە و هاوسەنگی ئارامیی و چالاکییە زیندووەکان پێشکەش دەکات. ئەمەش وایکردووە ببێتە شوێنێکی خوازراو بۆ ئەوانەی بەدوای شێوازێکی نوێی ژیاندا دەگەڕێن. پڕۆژەکە یەکەم پڕۆژەیە لە جۆری خۆیدا، هەموو ئاسانکارییەکی پێویستی تێدایە. هەروەها کۆمەڵگاکە شانازی بە ڕێگا و شەقامەکانییەوە دەکات چونکە زۆر بەباشی بونیادنراون، ئەمەش دڵنیای دەدات لەوەی کە دانیشتووانەکەی دەتوانن بە ئاسانی هاتووچۆی تیادابکەن.

ڕووبەری گشتی

672,850m²

ڕووبەری سەوزایی

194,500m²

ژمارەی یەکەکان

1،075

بودجە

$157،112،000

خۆشیەکان و سوودەکان

شتن و ئوتو

ساڵۆن

سەرتاشخانە

سەنتەری خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل

یاریگای منداڵان

بەنزینخانە

کافێ و ڕێستۆرانت

وێستگەی تەکسی

سەنتەری پزیشکی

مزگەوت

سوپەر مارکێت

دایانگە و باخچەی ساوایان و قوتابخانە

کارەبا و ئاوی ٢٤ کاتژمێری

سکیورتی ٢٤ کاتژمێری

ناونیشان

پرسیارە سەرەکیەکان

ئاستی نرخەکان دەست پێدەکات لە ١٥٥،٠٠٠$ بۆ ٦٠٠،٠٠٠$ بۆ یەکەی جۆری خانوو وە ڤێلا وە لە ١٢٥،٠٠٠$ بۆ ٤٠٠،٠٠٠$ بۆ یەکەی جۆری شوقە.

ڕێستۆرانت، سەنتەی وەرزشی، پارک، خەستەخانە، مزگەوت، بنکەی پۆلیس، زانکۆ، قوتابخانە، سوپەر مارکێت، کەنیسە، سێرفسی ئۆتۆمۆبیل، سەنتەری بۆلینگ و سپا.

چوارچرای نوێ پێک دێت لە ١٠٧٥ یەکە کە ١٩٨ شوقە و ٨٧٧ خانوو وە ڤێلایە.

کۆمەڵگاکەمان بە ڕووبەرێکی گەشاوە لە سەوزای بە ڕووبەری ١٩٤،٥٠٠ م٢ کە ٢٩٪ کۆی گشتی ڕووبەری پڕۆژەکە پێکدێنێت.

ڕووبەری یەکەکان بۆ خانووەکان دەست پێدەکات لە ٢٠٠ م٢ بۆ ٦٣٠ م٢، وە شووقەکان دەست پێدەکات لە ٦٧.٦ م٢ بۆ ٧٠٦ م٢